ئازادیی کاتیی فرۆزان ئیسلامی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ڕۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، “فرۆزان ئیسلامی”، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادیمیای زمانی “نەوجەوان”، دوای ١٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥ ملیار تمەنی، بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، خانمی ئیسلامی لە تەواوی ماوەی دەستبەسەریدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئەمنی (٩ پله‌)وە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گواسترابووەوە.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری لە شوێنی کارەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین