شنۆ: شارۆمەندێکی کورد دەستبەسەر کرا 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەبوبەکر ئیراندووست خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە. 

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەبوبەکر ئیراندووستیان دەستبەسەر کردووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکار و شوێنی بەندکرانی ئەم دوو شارۆمەندە ئاشکرا نییە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular