سەردەشت: داواکرانی ئەبوبەکر ئیسماعیلی بۆ ئیتلاعات

هانا: رۆژی شەممە ١٩ی خرمانانی ١٤٠١، چالاکێکی راگەیاندن بە ناوی ئەبوبەکر ئیسماعیلی بەرێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی “رەبەت نیوز” بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی رەخنە، بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سەردەشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەبوبەکر ئیسماعیلی دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەری و لێپرسینەوە بە واژۆ کردنی بەڵێننامە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو رۆژی چوارشەممە ١٠ی خرمانان بە هۆی ناڕەزایەتی بە بڕانی ئاوی رەبەت و هەڵبڕین و گواستنەوەی ئاوی کەڵوێ بۆ ورمێ بە فەرمانی دادستانی سەردەشت داوا کرابوو بۆ پۆلیسی "فتا" و لەوێ دەستبەسەر و دواتر بە نووسێنی بەڵێننامە لە گرتووخانە ئازاد کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular