بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی پێنجشەممە ٧ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٧ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “میر سوڵتان ئەمیری” تەمەن ٧٠ ساڵ و خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە ١٢ی پوشپەڕی ئەمساڵ کوڕی "میر سوڵتان ئەمیری" بە ناوی "شەهریار ئەمیری" تەمەن ٤٢ ساڵ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درابوو.