هانا: رۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٤ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوی ئەم شارۆمەندە "دیار عەباسی" خەڵكی ئاوایی "بەرەجۆ" لە ناوچەی "خەلیفان"ی مهاباد راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بە بێ بەڵگەی یاسایی رژاونەتە ماڵی "دیار عەباسی" و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، ناوبراویان لە مەیدانی "ئیستقلال"ی مهاباد دەستبەسەر کردووە.
هەروەها رۆژێک پێشتریش ناوبراو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مهابادە و داوا کرابوو و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردبوو.
شایانی باسە، دیار عەباسی پێشووتر ئەندامی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و پاش ئەوەی لەم حزبە دانیشتووە بەرەو ئێران گەڕاوەتەوە.