دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی عەبدولباست باپیری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی عەبدولباست باپیری خەڵکی ئاوایی کانی سپی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەدەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین