بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، هێمن مێهران نیا، شارۆمەندی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، ١٧ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئاگاهیەوە لە ورمێ دەستبەسەر کراوە و لەو ساتەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نیە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردن، هێشتا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەم لاوە لە بەردەستدا نیە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە ڕانەگەیندراوە و هیچ زانیارییەکیش لە سەر دەستگەیشتنی بە پارێزەر و ئەگەری پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی، لە بەردەستدا نیە.
