بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتووە، مەولود روستا شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی “حەسەن نوران”ی سەر بە شاری شنۆ کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێرێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانان، دووبارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، لە بەردەستدا نیە.
