درێژەی بێ‌هەواڵی لە دۆخی فەرزین خەدیری‌پور دوای دەستبەسەرکردنی لە مەهاباد

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، فەرزین خەدیری‌پور، ٢٦ ساڵە، خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم دەستبەسەرکردنە بێ بەڵگە و بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە.

لە کاتی دەستبەسەر بوونی تا ئێستا، فەرزین خەدیری‌پور لە دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ‌بەش کراوە و هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی راگرتن و دۆخی یاسایی ئەو بەردەست نییە. هەروەها تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دەزگای بەرپرسی دەستبەسەرکردن، هۆکارو تۆمەتی دەستبەسەرکردن ڕوون نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین