بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، ئێوارەی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، داریوش رەحیمی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٤٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هێزە ئەمنییەکان بە لێدان و بە بەکارهێنانی توندووتیژی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر مۆبایلی هاوسەرەکەیدا گرتووە.
داریوش رەحیمی و هاوسەرەکەی لە بەڕێوەبەرانی دەزگای خێرخوازی “بینایی” لە شاری سنەن. هەروەها بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هاوسەرەکەی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگوێزراوە و تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە بۆ ماڵەکەی نەگەڕاوەتەوە.
تا ئێستا دیار نیە دەستبەسەر کردنی داریوش رەحیمی لە لایەن کام دەزگای ئەمنییەوە ئەنجام دراوە و لە کوێ ڕاگیراوە. سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ هاوسەرەکەشی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
