بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، مەسعود ئالانی، گۆرانیبێژی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆتە، هێزە ئەمنییەکان ئەم شارۆمەندەیان لە کافەیەکی شاری شنۆ بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
