بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی شوانە دیوازی خەڵکی ئاوایی سەرچناری سەر بە شاری میاندواو، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، لە بەردەستدا نیە.
