ڕاگوێزانی کاوە کوردستانی وێنەگر و چالاکی مەدەنی بۆ بەندیخانەی تاران گەورە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، کاوە کوردستانی، وێنەگر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، دوای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی تاران گەورە گواستراوەتەوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتی ڕاگیراوە.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندیکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها ماڵی تایبەتی ناوبراو پشکێنراوە و مۆبایلەکانی خۆی و هاوژینەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.دوای دەستبەسەرکردن،کاوە کوردستانی بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی تاران گواستراوەتەوە و دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە،ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کراوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین