بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ١٧ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥، هێزەکانی گاردی زیندانی ئێڤین لە هۆڵەکانی ٣ و ٤ی بەندی ٧، چوار زیندانی سیاسی بە ناوەکانی ئەمیرحوسێن مورادی، حەسەن عەمیدی، ئێحسان ڕۆستەمی و موجتەبا تەقەوی، بە شێوەێکی توندئاژۆیانە و لێدان، بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، نزیکەی ٥٠ کەس لە هێزی گارد بە بیانووی پشکنینی ژوورەکان چوونە ناو ئەم بەشە و لە جەریانی ئەم کردارەدا، هەندێک لە کەلوپەلی زیندانییەکانیان تێکدا و دەستیان بەسەر بڕێک کەلەوپەلی تردا گرت. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەم چوار زیندانییە نییە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە یەک هەفتە پێش ئێستا، گاردی زیندانی ئێڤین لە کردارێکی هاوشێوەدا، ئەمیرحوسێن مورادی، ئەحسان ڕۆستەمی و ئەفشین حەیرەتیان ، بە زۆر و لێدان بۆ بۆ هۆڵەکانی تری زیندان گواستۆتەوە
