گیانلەدەستدانی نووسرەت خالدی بە هوێ دواخستنی چارەسەری لە زیندانی ورمێ

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، نووسرەت خالدی، زیندانییەکی سزادراو بە سێدارە لە زیندانی ناوەندی ورمێ، ڕۆژی ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ دوای خراپبوونی دۆخی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی سەید ئەلشوهەدای ئەم شارە گواسترایەوە و ماوەیەکی کورت دوای گەیشتن بە ناوەندی پزیشکیی گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، نووسرەت خالدی لە سێ ڕۆژی کۆتایی ژیانیدا تووشی ئازاری توندی دڵ بووە، بەڵام سەرەڕای داواکارییەکانی ،گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە دواخراوە و بەم هوێەوە گیانی لەدەستداوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو دە خولەک دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

نووسرەت خالدی، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی «سەنجی» سەر بە ورمێ، هاوسەردار و باوکی پێنج کچ ، کە یەکێک لە کچەکانی کەمئەندامە و توانای جوڵەی نییە.
نووسرەت خالدی بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بە سێدارە سزادرابوو و لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە سکاڵای لەسەر سزاکەی تۆمار کردبوو. بەپێی زانیارییەکان، ئەو پێشتر هیچ پێشینەێکی نەخۆشی دڵی نەبووە و تەنیا لە ئازای گورچیلەی هەبووە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین