بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، نەریمان فەرهادی، چالاکی سنفی مامۆستایان لە خوزستان، بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی وڵات» و « بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی» ڕووبەڕووی دۆسییەی دادگایی بووەتەوە و بۆ ڕۆژی ٢٥ی مانگی گەلاوێژ ١٤٠٥ بانگی دادگا کراوە.
دۆسیەکە لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەری دووی ئەهواز لێکۆڵینەوەی لێدەکرێ. ئەم بانگکردنە بە پێی ئاگادارکرنەوەی دادگا ئەنجام دراوە، بەڵام تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو کردەوانەی کە پاڵ نەریمان فەرهادی دراون یان ئەو بەڵگانەی بەو پێیە تۆماتبار کراوە بڵاو نەکراوەتەوە.
نەریمان فەرهادی یەکێکە لە چالاکانی سنفی بواری پەروەردە. دۆسییەی تۆمەتە ئەمنیەتییەکان دژی چالاکانی سنفی، بە تایبەتی لە پەیوەندی بە چالاکییە ئاشتیخوازانەکان، نیگەرانیی لەبارەی مافی ئازادیی دەربڕین، دامەزراندنی ڕێکخراو و بەدواداچوونی ئازادانەی داواکارییە سنفیەکان دروست دەکات.
