سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر مەهدی ڕۆشەنی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەڵەکشاهی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مەهدی ڕۆشەنی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مەڵەکشاهی لە پارێزگای ئیلام و لە عەشیرەتی باولەگ، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی ڕۆشەنی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دوای ڕاگوێزانی بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان، لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بووە. ئەو دوای چەندین مانگ دەستبەسەری لە قۆناغەکانی پێڕاگەیشتنی دادوەریدا، ڕووبەڕووی سزای سێدارە بووەتەوە.

تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی دادوەری و ئەمنی وردەکاری و زانیارییان لە سەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە و هەروەها چۆنیەتی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی بارودوخی ئێستای و ئەو لقەی سزاکەی بە سەردا سەپاندووە، بڵاو نەکردووەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین