دەستبەسەر کرانی عماد مستەفایی چالاکی ئایینی سوننە مەزەب، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی جوانڕۆ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا. عماد مستەفایی شارۆمەندی تەمەن ٢٠ ساڵ و چالاکی ئایینی سوننە مەزەب، خەڵکی شاری جوانڕۆ ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.ئەم شارۆمەندە دوای دەستبەسەرکران بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە کرماشان ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا هۆکای دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە و دامەزراوەی بەرپرسیاری پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ئەو ڕانەگەیندراوە.بنەماڵەی عماد مستەفایش سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامیان، هیچ جۆرە زانیارییەکیان لە سەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی جەستەیی و یاسایی ئەو دەست نەکەوتووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین