کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی لە کۆتۆل

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، شەوی چوارشەممە ٣١ی پوشپەڕی ١٤٠٥، رەسوڵ قەلەندەری کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئاوایی بەلەجووکی سەر بە ناوچەی کۆتۆل بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوژراوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە هانایان ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی پاسەوانی سنوور، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و رەسوڵ قەلەندەری بە سەختی بریندار بووە. بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، هێزە چەکدارەکان لە کاتێکدا کە ئەو کۆڵبەرە توانای جوڵە یان بەرگری لە خۆی نەبووە چەندین فیشەکیان بە سەریەوە ناوە.هانا جەخت دەکاتەوە کە ئەم تەقە کردنە ڕاستەوخۆیانە لە بواری یاساییەوە نموونەی کەڵک وەرگرتنی سەرەڕۆیانە لە هێزی کوشندە و پێشێلکاری سیستماتیکی مافی ژیانە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین