دەستبەسەر کرانی پەیمان مورادی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی ، هاووڵاتییەک بە ناوی «پەیمان مورادی»، خەڵکی شاری مەهاباد، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەبێ بڕیاری دادوەر یان مۆڵەتی یاسایی، دەستیان بە سەر مۆبایلی ئەم هاووڵاتییەدا گرتبوو. ناوبراو پاشان بانگ کرابوو بۆ وەرگرتنەوەی مۆبایلەکەی، بەڵام دوای ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییەدا، بەبێ بڕیاری داوەر و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین