جێبەجێکرانی سزای سێدارەی محەممەد ئەمینی دێهاقانی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤

بەپێی ڕاگەیاندراوی ناوەندی میدیایی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارەی محەممەد ئەمینی دێهاقانی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، بەیانی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥، دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەم بڵاوکراوەیە، دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ،هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەرکردنی «محەممەد ئەمینی دێهاقانی» لە رۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شارۆچکەی دێهاقان لە پارێزگای ئیسفەهان، «ئاگر تێبەردانی بینای فەرمانداری و کلانتەری دێهاقان بە کۆکتێلی مۆلۆتۆف» و «تێکدانی سامانی گشتی لە مەیدانی ئیمام حوسێنی ئەو شارۆچکەیە» باس کردووە کە لە کوتایی دا دادگا ناوبراویی بە سێدارە سزا داوە.
هەروەها، بەرپرسانی دادوەری دەڵێن کە بەڵگەکانی ئەم دۆسیەیە لەسەر بنەمای وێنەکانی کامێرا چاودێرییەکان و دانپێدانانی تۆمەتبار بووە.

بەڵام، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاری یان بەڵگەیەکی سەربەخۆ سەبارەت بە ڕەوتی دادگایی، شێوازی وەرگرتنی دانپێدانان، دەستڕاگەیشتنی تۆمەتبار بە پارێزەری هەڵبژێردراو و ڕەچاوکردنی بنچینە سەرەتایەکانی دادپەروەری بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم بارودۆخە گومانی جدی لە ناڕوونی هەڵسەنگاندنی سەربەخۆی ئەم دۆسیە لەگەڵ پابەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی لەو دۆسیانەی بە سزای سێدارە کۆتایی دێت، درووس دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین