جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی شۆڕش ستارزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

​بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “شۆڕش ستارزادە” خەڵکی گوندی چاپانی سەروو، سەر بە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە.

​بەپێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان، ئەم بەندکراوە ١٨ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

​تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریی زیاتر لەسەر وردەکارییەکانی پرۆسەی دادگاییکردن، کاتی بنبڕبوونی حوکمەکە، یان کۆتا چاوپێکەوتنی ناوبراو لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بڵاو نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین