بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی «ئاوات بایزیدی» تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز بایزیدی بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو ناوەندەی کە دەستبەسەری کردووە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
