خراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بوتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان ١٤٠٥ «مەنسوور قادرزادە» تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێ ڕاپۆرتی هانا مەنسوور قادرزادە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل بێ بەڵگە و بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە بارودۆخ ،چارەنووس و شوێنی ڕاگرتن ئەم هاوڵاتییە کوردە بەردەست نییە.
