جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی فەرهەنگ شەیخلە لە زیندانی ناوەندیی سنە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی: بەرەبەیانی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناسنامەی «فەرهەنگ شەیخلە» خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سنە، لە زیندانی ناوەندیی سنەدا جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان؛ فەرهەنگ شەیخلە، لە ساڵی ١٤٠١دا، بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین