بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٦ی مەی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەک بە ناوی “شەهرام ئەمینی”، تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی مەریوان و باوکی سێ منداڵ، لە سنووری باشماخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، بەڕێز ئەمینی لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەستبەسەر کراوە. “میلاد ئەمینی” کوڕی ناوبراو، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هانا ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەکەی بۆ دیداری ئەو سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو و باوکی لە کاتی گەڕانەوەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی، بنەماڵەی بەڕێز ئەمینی هێشتا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگان و ناوبراو لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کراوە.
