لە سێدارەدانی هاووڵاتیانی بلووچ بەردەوامە؛ زیندانییەکی تریش لە بیرجەند لە سێدارەدرا

بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گولانی ١٤٠٥، سزاێ سێدارەی هاووڵاتییەکی بلووچ بە ناوی «یۆنس بەراهوویی زیرکاری» لە زیندانی ناوەندی بیرجەند جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، یۆنس بەراهوویی زیرکاری، کوڕی ئەمرولڵا، لە حاڵێکدا لە سێدارەدراوە کە تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی ڕوون سەبارەت بەو تۆمەتانەی پاڵی دراون و پرۆسەی دادگایی لەلایەن بەرپرسانی دادوەری و میدیا فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە. تەرمی ئەم زیندانییە بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەممە بخاک بسپێردرێت.

لە ڕاپۆرتێکی تردا، هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە بیرجەند، زیندانییەکی بلووچی تر بە ناوی «عەبدوولجەلیل شا‌بەخش»لە زیندانی زاھیدان لە سێدارە دراوە.ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتر سەبارەت بە لە سێدارەدانی ئەم زیندانییە ئاگادارکردنەوەی بڵاو کردبووەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نیگەرانیی جدی خۆی سەبارەت بە توندبوونی شەپۆلی سێدارە لە ئێران، بە تایبەتی لە سێدارەدانی ڕێکخراوی هاووڵاتیانی بلووچ و کەمینە نەتەوەیییەکانی تر دەردەبڕێ. هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەبوونی وردەکاری دادوەری، بێ‌بەشکردنی زیندانییان لە مافی دادگایی دادپەروەرانە و نەبوونی ڕاگەیاندنی فەرمی سەبارەت بە ئەم سێدارانە، پێشێلکردنێکی ئاشکرای ستانداردە نێونەتەوەیەکانی مافی مرۆڤە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین