مەسعوود عەبدوڵڵازادە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی، مەسعوود عەبدوڵڵازادە، دوای ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی زانیارییەکان، بەڕێز عەبدوڵڵازادە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو.

مەسعوود عەبدوڵڵازادە، تەمەن ٣٩ ساڵ، ناسراو بە سۆران و خەڵکی گوندی ،خەلیفانی، سەر بە شاری نەغەدەیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین