هەواڵنێری میزان، میدیای سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەیانی دووشەممە ٢١ی گولان هەواڵی جێبەجێکردنی سزاێ سێدارەی عرفان شکورزادە ی بڵاوکردەوە.
میزان تۆمەتی ناوبراویی «هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل» ڕاگەیاندووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی سەربەخۆ سەبارەت بە پرۆسەی دادگایی، دەستگەیشتن بە پارێزەر، یان شێوازی لێکۆڵینەوەی دۆسیەی بڵاونەکردوتەوە.
عرفان شەکوورزادە لە ڕێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و دوای پشتڕاستکردنەوەی سزاکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵات، لە سێدارە دا. جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە جارێکی تر نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی تۆمەتە ئەمنیەتیەکان و بێبەشکردنی تۆمەتباران لە دادگایی دادپەروەرانە، زیاد دەکات.
