بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵا زادە” لە ماڵی تایبەتی خۆی دەستبەسەر کردووە.
مەسعود عەبدوڵڵا زادە تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی گوندی “خەڵیفان” سەر بە شاری نەغدەیە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە، لەبەردەستدا نییە.
