بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “محەمەد کەرەم جەعفەری” خەڵکی شارۆچکەی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
