بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عارف خانزادە منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری بۆجنورد، بە شێوەی نایاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای تێپەر بوونی ٣٠ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم منداڵەدا تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی لە بەردەستدا نیە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە نادیاری باری یاسایی ئەم منداڵە کوردە، ڕایدەگەینێت کە بە هۆی هەلومەرجی هەستیاریانەوە، منداڵان هەمیشە لە سیستمی یاساییدا تەنانەت ئەگەر تاوانێکیش ئەنجام بدەن شمولی ستانداردە تایبەتەکانی پاراستنی تایبەت دەکەن.
