دەستبەسەر کرانی عەزیزە مورادیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی عەزیزە مورادیان خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر”ی سەر بە شاری سنە و دانیشتوویی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە.

عەزیزە مورادیان تەمەن ٥٠ ساڵ و دایکی دوو منداڵە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین