کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵ لە لایەن باوکی بنەماڵەوە لە مەراغە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۱٤۰٤، (٢ی سێپتامبری ۲۰۲٥) لە گەڕەکی فوارەی مزگەوتی مەراغە، پیاوێکی تەمەن ٤۱ ساڵە بە  ناوی عەزیز هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی کوشتووە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا، هاوسەری سومەیە کیۆمەرسی سەرەتا سومەیە و دواترکچە ۱۷ ساڵەکەی ساناز و منداڵە ۹ ساڵانەکەی (کە ناسنامەکەی نادیارە) خنکاندووە، و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

ئەم ڕۆداووە یەکێک لە حاڵەتە ناخ هەژێنەکانی توندوتیژی خێزانی لە ئێرانە کە قوربانییە سەرەکییەکانی ژنان و منداڵانن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای مەحکوم کردنی  ئەم جینایەتە، نەبوونی میکانیزمی گونجاوی یاسایی بۆ پشتیوانی لە ژنان و منداڵان لە نیزامی یاسایی کۆماری ئیسلامی بۆ مافەکانی ژنان و منداڵان، وەک هۆکاری سەرەکی بەردەوام بوونی ژنکوژی و توندوتیژی خێزانی دەزانێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین