دەستبەسەر کران و ڕاگوێزانی ئەفشین ساعدی بۆ زیندانی بۆکان بە مەبەستێ جێبەجێ کرانی سزاکەی

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەفشین ساعدی شارۆمەندی خێزانداری خەڵکی بۆکان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێ مانگ زیندانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” سزای سێ مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرابوو .

شایانی باسە ئەفشین ساعدی پێشتر لە شەوی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین