هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، رەحمان ئەحمەدی تەمەن ٣٤ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “سیوچ”ی سەر بە بانە ، دوای بانگ کران و ئامادەبوونی لە دادگا دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێ ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی بانە ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری بانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای سێ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێنراوە .
رەحمان ئەحمەدی لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .