گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە بە هۆی ڕووداوی کار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “رەحمەت بەختیاری” کوڕی حەمدوڵڵا و خەڵکی قوروە ، لە کاتی کار کردن بە بۆڵدوزەر بە هۆی کێشەی تەکنیکی ئامێرەکە گیانی لە دەستداوە .

ئەم کرێکارە لە کاتی کار بە بۆڵدوزەری واحدی بەرد شکێنی کانگای زێڕی داشکەسەنی قوروە زانیویەتی ئامێرەکە کێشەی تەکنیکی هەیە و هەوڵی چاک کردنی ئامێرەکەی داوە کە لەو کاتەدا ئامێری بۆڵدوزەر بە سەریدا کەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە .

بەحمەت بەختیاری تەمەن ٤٨ ساڵ خێزاندار و خاوەن سێ منداڵ بووە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەو ئامێرەی کە ئەو کاری پێکردووە لە بواری سیستەمی گاز و ئەنژۆکتەرەوە کێشەی بووە و پێشتریش چەندین جار داوای چاک کردنەوە و چارەسەر کردنی کردووە بەڵام هیچ هەوڵێک بۆ چاک کردنەوە و چارەسەر کردنی کێشەی ئامێرەکە نەدراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین