هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی “ئاروین قەهرەمانی” (ناتانل) ، شارۆمەندی یەهودی ئێرانی لە بەندیخانەی کرماشان جێبەجێ کراوە .
ئاروین قەهرەمانی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی بۆکان دانیشتوویی کرماشان و لە شوێنکەوتووانی ئایینی یەهودیەت بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئاروین قەهرەمانی لە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ ، پاش ڕوودانی شەڕێک بە هۆی کێشەی دارایی لەگەڵ شارۆمەندێکی موسڵمان بە ناوی ئەمیر شەکەری لە گەڕەکی فردۆسی کرماشان بە تۆمەتی "قەتڵ" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆاری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .