بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە “١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” ، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ڕامین کازم عەلیلوو تەمەن ٣٢ ساڵ و عەلی موئمنی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ورمێ ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە عەلی موئمنی نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر و ڕامین کازم عەلیلوو" نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کرابوون و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .