هانا : سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە “١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ستار خسرەوی” کوڕی بابانەزەر و خەڵکی “هەرسین” لە بەندیخانەی ناوەندی قزڵحسار جێبەجێ کراوە .
ستار خسرەوی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .
شایانی باسە ناوبراو چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەست بە تاوانەکانی "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .