بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ماوەی ١٠ رۆژە دایە مینا سوڵتانی دایکی “شەهریار محەمەدی” لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنوسی ناڕوونە .
دایە مینا سوڵتانی تەمەن ٥٥ ساڵ دایکی سێ منداڵ و خەڵکی بۆکان ، رۆژی چوارشەممە "٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .
دایە مینا لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورت ماوە بە یەکێک لە خزمەکانی ڕایگەیاندبوو کە لە یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ورمێ ڕاگیراوە .