سنە / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگە پارێزی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە “١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” چالاکێکی ژینگە پارێزی بە ناسنامەی “سامان میرزایی” کوڕی محەمەد و خەڵکی ئاوایی “سەرهۆیە”ی سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک کاژێر پێنجی سەرلەبەیانی هێزەکانی ئیدارەی ئیدارەی ئیتڵاعات بە زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاوایی سەرهۆیە و بەبێ پێدانی بەڵکەی یاسایی ماڵی سامان میرزاییان پشکنیوە و پاشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular