بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “حەسەن فەرهادنیا” خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی بۆکان ، لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی تەنکی گازی سی ئێن جی ماڵان ، توشی سوتاوی قورس بوو و گیانی لە دەستدا .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بێکاری و هەژاری بووەتە هۆی ئەوەی کرێکارانی کوردستان بە ناچار بۆ کار کردن ڕوو لە کوردستانی عێراق بکەن و بە بڕە پارەیەکی کەم خەریکی کاری تاقەت پڕووکێن بن کە لە ئاکامی کاری قورسی ، نەبوونی کەرستەی پارێزراو و ئەمنییەتی شوێنی کار توشی ئەم جۆرە ڕووداوانە دەبن لەگەڵ ئەوەیکە ئەم کرێکارانە بیمەش ناکرێن .