سنە ؛ دەستبەسەر کرانی خالد ئەحمەدی چالاکی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە “١٠ی گوڵانی ١٤٠٣” خالد ئەحمەدی ، چالاکی سنفی مامۆستایانی سنە ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular