دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەرە هەواڵی دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی ئەم شارەیان ڕاگەیاند .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە رۆژی دووشەممە "٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢"  سێ شارۆمەند بە ناوەکانی  نیما مورادی ، ئەشکان فەرەجوڵڵاهی و سینا (پاشناو نادیار)" کوڕی شێرزاد و خەڵکی دیواندەرە ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شەقامی ١٦ مەتری ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .  
 

تا ساتی بڵاو کرادنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular