چارەنووسی شارۆمەندێکی زیندانی نادیارە

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٢٢ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “دلێر زاهدی پوور” تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی بەردەست نیە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری .

دلێر زاهدی پوور تەمەن ٤٥ ساڵ چالاکی ژینگەپارێزی ڕۆژی هەینی "٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" پاش هاتنەدەرەوە لە ماڵەکەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، تا ئێستا بەدواچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوونیان لە چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە .

ناو براو لەم ماوەیەدا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular