بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “کاوە چوپانی” کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی دیواندرە ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو لە دەوری کاژێر ١٠ی بەیانی لە شوێنی کارەکەی لە جادەی ساحڵی لە لایەن پێنج کەس لە هێزەکانی جلوبەرگ مەدەنیەوە ڕفێندراوە .
کاوە چوپانی تەمەن ٣٨ ساڵ خێزاندار و خاوەن منداڵێکی ساوایە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
