بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” فەرهاد سەلیمی زیندانی عەقیدەتی ، کوڕی مەجید و خەڵکی سەقز ، پاش ١٤ ساڵ زیندان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزراوە .
فەرهاد سەلیمی لە مانگی ئازەری ١٣٨٨ ، لەگەڵ شەش شارۆمەندی سونە مەزهەب بە ناوەکانی ئەنوەر خزری ، ئەیوب کەریمی ، داوود عەبدوڵڵاهی ، فەرهاد سەلیمی ، قاسم ئابستە خەڵکی شارەکانی سەقز کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .
شایانی باسە سێ کەس لەوانەی دۆسیەکەیان لەگەڵ فەرهاد سەلیمی یەکێک بوو بە ناوەکانی "قاسم ئابستە ، ئەیوب کەریمی و داوود عەبدوڵڵاهی" لە رێکەوتی "١٤ی خەزەڵوەر ، ٨ی سەرماوەز و ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢" پاش ١٤ ساڵ زیندان لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارەدران .
