دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان هەواڵی دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی ئەم شارەیان ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ڕۆژی پێنج شەممە "٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢" دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "رێبوار کوهگەرد خەڵکی بۆکان و ناسر عەلی پوور" خەڵکی ئاوایی داشبەند"ی بۆکان ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular