بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : پێنج زیندانی کورد بە ناوەکانی “وەفا هەنارە ، ئاران (ئارام) عومەری ، مەسنور رەسوڵی ، رەحمان پرحازو و نەسیم نەمازی” کە پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی” دەستبەسەر کرابوون لە ڕۆژی چوارشەممە “٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، سزای کۆتایی لە ڕۆژی سێشەممە "٥ی بەفرانبار" بەم شارۆمەندانە ڕاگەینراوە .
پێویستە تێبینی بکرێت ئەم کەسانە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسیتر ، لە مانگی خەزەڵوەری 1400 لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ موساد دەستبەسەر کرابوون و لە رێکەوتی 20ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بۆ بەندی سیاسی زیندانی ورمێ گواسراونەتەوە .
